مۆرینیۆ ھیوایەکی سەیری بۆ میسی ھەیە

harem

لەکاتێکدا زۆرێک لە رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن یانەی مانچستەر یونایتد بە ھاوکاری کۆمپانیای ئەدیداس کار بۆ ئەوە دەکەن لیۆنێل میسی بگوازنەوە ریزی یانەکە و پێشکەشی خۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری بکەن، بەڵام ئەو راھێنەرە ھیوایەکی ترە.

مۆرینیۆ رایگەیاند کە ھیوا دارە لیۆنێل میسی لە ریزی یانەی بارسێلۆنا بمێنێتەوەو لەو یانەیە کۆتایی بەژیانی وەرزشی خۆی بھێنێت، بەمەش ئەو راھێنەرە کۆتایی بەھەموو ئەو دەنگۆیانە ھێنا کە باسیان لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە بۆ مان یونایتد دەکرد.

مۆرینیۆ لەوەڵامی پرسیاری چونی میسی بۆ ریزی یانەکەی وتی: ئەم چیرۆکە ھەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەو، ھەموو وەرزێک لای رۆژنامەکان دەبێت بارسێلۆنا جێبھێڵێت، بەڵام ئەو لەکۆتاییدا دەمێنێتەوەو ھیواداریشم ھەرگیز ئەو یانەیە جێنەھێڵێت.

وتیشی: ئەو بۆ بارسێلۆنا دروست بووەو بارسێلۆناش بۆ ئەو دروست بووە، بۆیە جوانترین شت ئەوەیە لە بارسێلۆنا دەستی پێکردو لەبارسێلۆناش کۆتایی پێبێت، بۆیە من دڵنیام ئەو لە ریزی بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات