لایەنە كوردییەكان: دژ دواخستنی هەڵبژاردنین

kirkuknow1kurdish

dangdanلایەنە سیاسییە كوردییەكانی كەركوك، دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەپارێزگای كەركوك رادەگەیەنن‌و داوای چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان دەكەن بۆ نوسینەوەی پڕۆژەیەكی نوێی یاسایی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحییەكان.

ئەو داوایەی لایەنە كوردیەیكلان لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوانیاندا هات، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو و تیایدا چوار خاڵیان بۆ رای گشتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكراكرد.

بەپێی خاڵی یەكەم، تەواوی لایەنە كوردستانییەكان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لەشاری كەركوك‌و دژی دواخستنن، هەورەها جەختدەكەنەوە لەچڕكردنەوەی هەوڵەكانیان بۆ نوسینەوەی پڕۆژەیەكی نوێی یاسایی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحییەكان.

لەخاڵی سێیەمدا هاتووە “ئەگەری ئەوە هەیە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان لەساڵی 2018 ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ نوسینەوەی پڕۆژەیاسایەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و پارێزگای كەركوكی تێدا بەدەرنەكرێت”.

هەروەها جەختدەكەنەوە لەوەی تۆماری بایۆمەتری هەنگاوی باشی ناوە، بۆ ئەوەش سوپاسی هاوڵاتیانی شاری كەركوك دەكەن‌و ئومێدەوارن بەردەوام بن.



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات