لە بودجەی ٢٠١٧ دا رێگەدراوە فەرمانبەران مۆڵەتی ٥ ساڵ بەموچەی بنەڕەتی وەربگرن

chalack

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنیازە پێشنیاری مۆڵەتی پێنج ساڵە بە موچەی بنەڕەتی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٧ دا جێگا بکاتەوەو بخرێتە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتووی عێراق.
لەوبارەیەوە “زانا رۆستایی” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی فیدراڵی پێدانی مۆڵەتی “٥” ساڵ بە مووچەی بنەڕەتی بە فەرمانبەرانی عێراقی کردووە بە ماددەیەک لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دا، دەسەڵاتی پێدانی ئەو جۆرە مۆڵەتەش دراوە بە وەزیر و پارێزگارەکان، بەمەرجێک مۆڵەتی فەرمانبەر نەبێتە ھۆکارێک بۆ وەستانی کاری فەرمانگەکان و وەکو ماوەی خزمەت ئەژمار بکرێت، ھەروەھا دوای دوو یان سێ ساڵ لە وەرگرتنی مۆڵەت فەرمانبەر مافی ھەڵوەشاندنەوەی ھەبێت. “زانا رۆستایی” ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتی و حکومەتدایە، چونکە لەکاتی وەرگرتنی ئەو مۆڵەتە، ھاووڵاتی دەتوانێت لە کەرتی تایبەت کار بکات، حکومەتیش ئەو دەرماڵانەی بۆ دەگەڕێتەوە کە دەیدات بە فەرمانبەر.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات