تورکیا.. تەقینەوەیەک لە ئەدەنە ٣٥ کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

chalack

لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا لە ئەدەنەی باشووری تورکیا، ٢ کەس کوژران و ٣٣ کەسی تریش بریندار بوون.
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لەرێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوو لەناو گەراجی پارێزگای ئەدەنەدا روویداوە.
روونیشیکردەوە کە جگە لە زیانە گیانییەکان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش لە گەراجەکەدا سووتاون.
لایخۆشیەوە مەحمود دەمیرتاش پارێزگاری ئەدەنە رایگەیاند: گومان دەکرێت تەقینەوەکە لەلایەن ژنێکەوە ئەنجام درابێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات