بەھەوڵەی خۆی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بووە ملیۆنێر

chalack

گەنجێکی تازە پێگەیشتووی بەریتانی تەمەن ١٤ ساڵ، دوای فرۆشتنی پارچە زەوییەک ٢.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، کە پێشتر بەپارەی پڕۆژەیەکی بچوک زەوییەکەی کڕیبوو.
ھارفی میلینگتون نازناوی ملیۆنێری بچوکی پێدرا، دوای ئەوەی پێگەیەکی ئەلیکترۆنی دروستکرد کە لە رێگەیەوە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە کاتی پێدانی باج و سەرپێچییەکانیان، ژمارەی سەردانکەرانی پێگە ئەلیکترۆنییەکە لە رۆژێکدا گەیشتە ٤٠٠ کەس، لەو رێگەیەشەوە توانی ١٢٥ ھەزار دۆلار پەیدا بکات.
ئەو گەنجە تازە پێگەیشتووە، بەو پارەیە پارچەیەک زەوی بە ٥٠ ھەزار دۆلار کڕی، دواتر زەوییەکە کۆمپانیایەکی دروستکردنی خانوو بڕیاری کڕینی زەوییەکە دەدات بەرامبەر ٢ ملیۆن پاوەنی بەریتانی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات