ژیان و نووسینەکانى فریدریک نیتچە

Chnar


فریدریش فیڵهڵم نیتچە، فەیلەسوف، ڕەخنەگرى ڕۆشنبیرى، شاعیرێکى زمانەوانى و لێکۆڵەرەوەیەکى زمانى لاتینى و یۆنانى بووە، کاریگەرییەکى قولى هەبووە لەسەر فەلسەفەى ڕۆژئاوا و مێژووى بیرى نوێ.

نیتچە لەساڵى ١٨٤٤لەدایکبووە، باوکى قەشەیەکى پرۆتستانت بوو، زۆرێک لەباوانى دایک و باوکیەوە هۆگرى کەنیسەبوون، باوکى ناوى نافریدریک چونکە لەهەما ڕۆژدا لەدایکبوونى"فریدریشى گەورە"ى پاشاى بڕوسیا لەدایکبووبوو.

فریدریک، یەکێک بووە لە پێشخەرانى دەروون زانى و زانایەکى بوارى زمان بوو، کۆمەڵێک نووسین و کتێبى ڕەخنەگر لەسەر ئایین، ڕەوشت، کەڵکوەرگرتن و فەلسەفەى سەردەمیانەى ماددە و نموونەیى ئەڵمانى، هەروەها لەسەر ڕۆمانسیەتى ئەڵمانى و نوێى نووسیووە، بەگشتى بەزمانێکى ئەڵمانى شارەزا نووسیوویەتى، بەیەکێک لەفەیلەسوفە ناوبانگەکان و زۆر خوێنەرەکان دادەنرێت.

زۆرێک بەوە ناویان بردووە کە هەڵگرى سەرەکى بیرۆکەکانى ڕۆمانسیە فەلسەفییەکان، بوون، دژایەتى سامی و تەنانەت نازییەکانیش، بەڵام نیتچە وەڵامى داونەتەوە بەوەى کە دژى هەموو ئەو قسانەیە و ڕاست نین ئەو قسانە کە لەسەرى دەوترێن، هەروەها بەقوتابخانەى بوون و دواى نوێ دادەنرێت لەبوارى فەلسەفە و ئەدەب لەزۆر کاتدا.

نیتچە بیرى ئەفڵاتۆنى، مەسیحى میتافیزیکى بەگشتى ڕەتکردەوە، هەروەها بانگى بوونیانتانى بەهاى نوێ بوو دوور لەبیرى کانتێ، هێگڵى، بیرى ئایینى و نەهڵەستى.

نیتچە هەوڵى دەرخستنى مەترسیەکانى بەها باوەکانى دەدا لەڕێگەى ئەو شێوازەى کە بەدرێژایى مێژوو هاتوون، وەک ڕەوشت و ویژدان، بەیەکەم کەس دادەنرێت کە هەستاوە بەلێکۆڵینەوە لەسەر مێژووى ڕەوشت بەشێوەیەکى تێر و تەسەل، نیتچە وێنایەکەى گرنگى دەرخستبوو لەسەر پێکهاتنى بەئاگابوون و ویژدان، لەبرى شێوازى چۆنیەتى مردن، هەروەها دژى جیاوازى، ڕەگەزپەرستى، دژایەتیکردنى سامییەت، ئایین و بەتایبەت مەسیحیەت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەگشتى دژى ئەو یەکسانیە بوو کە ئیشتراکى و لیبراڵ لەسەرى بوون.

سەرەتاى ژیانى کاریگەرى بەیەکپارچەیى ئەڵمانیا و ڕێبەرەکەى بسمارک هەبوو، وەک کەسێکى تەواوى ئەڵمانى تەماشاى دەکرد، لەتەمەنى پێنج ساڵیدا بوو باوکى مرد، دواتر کاریگەرى فەیلەسوفى ئەڵمانى"شۆبنهاوەر"ى لەسەر بوو، زۆر بەقووڵى نووسینەکانى دەخویندەوە، هەروەها شەیداى مۆسیقاى کلاسیکى بوو لەو کاتەى کە لەزانکۆدا بوو هەوڵى زۆرى دا تاوەکو ئاواز دابنێت، لەزانکۆ وانەى فیلۆلۆجیاى دەخوێند، زۆرێک لەزمانە کۆنەکان فێرببو، لەساڵى دەرچوونى لەزانکۆدا گرنگى بەشانۆ و فەلسەفەى ئەغریقى کۆنى دەدا، نیتچە فەیلەسوفەکانى پێشترى بەلاوە پەسەندتر بوو لەچاو سوکرات و ئەڕستۆ، فەلسەفەى ئەبیقۆریە بەتایبەتى کاریگەرى لەسەرى هەبووە، لەگەڵ ئەوەى ئاستى بینینى لاواز بووە و تاقانەى دایکێکى بێوەژن بوو بەڵام لەلایەن سوپاى ئەڵمانیاوە داواکرابوو بۆ خزمەتى سەربازی، لەوێ لەسەر ئەسپەکەى گلا، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى سەکردەکەى لەخزمەتى سەربازى بەخشى، بەڵان نیتچە بەدرێژایى تەمەنى ژیانى سەربازى و ڕەوشتى سپارتیەکان کە لەخزمەتى سەربازیدا ئاشناى ببوو کاریگەرى لەسەر نیتچە کردبوو.

نیتچە یەکەم نووسینى بریتى بوو لە"لەدایکبوونى کارەسات"کە تیایدا باسى داستانى ئەغریقیەکان و پەیوەندى بەشارستانى بەمۆسیقاوە بەجۆرێک نیتچە ئاشنا ببوو بەئاواز ژەنى ئەڵمانى بەناوبانگ"ڕیتشارد ڤاگنەر"، وەک سیمایەکى دانایى تەماشاى دەکرد و لەگەڵى ماوەیەکى ژیانە بەسەر برد، زۆر گەشتى لەگەڵ ئەنجامدا، بەڵام بەتێپەڕبوونى ماوەیەک دژى وەرگەڕایەوە، ئەو پچڕاندنەى نێوانیان بووە هۆى سەرهەڵدانى بیرى نیتچە وەک گەردەلوولێک دژى بەهاکاى ئەوروپا، بەجۆرێک مەسیحییەتى بەلادان ناوبرد و وەئەوەى دانا کە ڕێگەى ڕاست وەک ئەغریقییەکانە کە بەهێز و هونەر بووە، گاڵتەى بەنەرم و نیانى و باشبوون دەکرد کە ئەو سیفاتانە لەمەسیحیەتدا بوونیان هەبوو.

نیتچە حەزى لەکچێکى بروسى کردبوو کە خوێندکارى خۆى بوو، بەڵام ڕازى نەبوو بەنیتچە، هەرچەندە بەرپێى ئەو کچەى ماچکردبوو بەڵا وێڕایى ئەوەش ڕازینەبوو پێى و هاوسەگیرى لەگەڵ"چارڵز ئەندریاس"دا کرد.

فەلسەفەى نیتچە لەڕێگەى فیلۆلۆجیاوە دەستیپێکرد، وەک زانایەکى زمانەوانى و شاعیر(فیلۆلۆجیا، لێکۆڵینەوەى کتێبە کۆنەکانە لەچوارچێوەى مێژووى ڕاستیدا بێ هیچ وەرگێڕانێک)، لێکۆڵینەوەکانى زانکۆى بووە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ڕۆشنبیرى، گرنگى یەکەمى بریتى بوو لەفەلسەفەى یۆنانى کۆن.

کتێبى"زەردەشت بەم جۆرە دوا"گرنگترین کتیبى نیتچە بووە، سەرەتا کتێبەکە بەچیرۆکى زەردەشت دەستپێدەکات"دەگەڕێتەوە بۆ دانایەکى ئێرانى کۆن"کە لەدواى چەند ساڵێک لەتێڕامانکردن لەمیحرابى شاخەکەیدا دادەبەزێت بۆ ناو خەڵکى و بانگیاندەکات بۆ مرۆڤى باڵا، کە ئەویش بریتى یە لە بینینى داهاتووى مرۆڤە لادەرەکان لەمرۆڤى ئێستا، ئەمەش بینینێکى ڕەوشتانەیە و جەستەیى نیە، بەجۆرێک مرۆڤى باڵا مرۆڤێکە بەهێزە لەبیرکردنەوە، بنەما و لەشدا، مرۆڤێکى جەنگاوەرە، زیرەکە، لەهەمووى گرنگتر ئازا و چاونەترسە، دواتر زەردەشت چاوى بەپیرێک دەکەوێت کە خەریکى نوێژکردنە بۆ خوا، ئەمیش لەلاى سەیرە و دەڵێت"دەکرێت ئەم پیرە نەیزانیوە کە خوا مردووە و هەموو خواکانى تریش مردوون؟؟، زەردەشت ڕووبەڕووى ئاستەنگیەکى زۆر دەبێتەوە لەسەرەتادا بۆ ڕاکێشانى خەڵکىبۆ پەیامەکەى، بەجۆرێک خەڵکى گرنگى بەپیاوێک نادەن کە خەریکى یاریکردنە بەپەتێک لەشوێنێکى بەرزدا بەڵام پیاوەکە دەکەوێتە خوارەوە و زەردەشت هەڵیدەگرێت و پێى دەڵێت کە لەهەموو مرۆڤەکانى تر گرنگترە بەلایەوە چونکە ژیانێکى ترسناکانە ژیاوە.

نووسینەکانى :

لەژیانى منەوە

دەربارەى مۆسیقا

ناپلیۆنى سێیەم وەک سەرۆک

چارەنووس و مێژوو

ئارەزووى ئازاد و چارەنووس

مرۆڤى ئیرەبەر دەتوانێت دڵخۆش بێت

ژیانم

فەلسەفە لەچاخى کارەساتى ئەغریقى

لەدایکبوونى تراژیدیا

کۆچەر و سێبەرەکەى

بەرەبەیان

زانستى بەچێژ

بەم جۆرە زەردەشت دوا

لەپاش باش و خراپ

ئەوە مرۆڤە

کەیسى ڤاگنەر

دوژمنى مەسیح

نیتچە بەرامبەر ڤاگنەر

ئیرادەى بەهێز(کۆمەڵێک تێبنین کە پێشکەشى خوشکەکەى کردوون، ڕاى نیتچە دەرناخەن)

زانستى بەچێژ

جینیالۆجیاى ڕەوشت

مرۆڤى زیادەڕەو لەمرۆڤایەتیدا

نیتچە فەیلەسوف، نووسەر، ڕەخنەگر و شاعیرى ئەڵمانیە لەساڵى١٩٠٠لەتەمەنى ٥٥ساڵیدا کۆچى دوایکرد.

وێنه‌ی هاوپێچ

تحذير : يتوجب عليك فحص الملفات للتأكد من خلوها من الفيروسات والمنتدى غير مسؤول عن أي ضرر ينتج عن إستخدام هذا المرفق .

داگرتني فايل
ناوي فايل : image.jpg
جۆری فایل: jpg
کيشي فايل : 82.6 كیلۆبایت
بینینه‌كان : نه‌زانراو


سه‌رچاوه‌چناران

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات