ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، دەستگیرکردنی ھەزاران کەس لە تورکیا ھیچ پاساوێکی نییە. سەرەڕای رەخنەکانی لە سیاسەتە نادیموکراسییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، مێرکڵ بەنیازە ئەگەر لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی داھاتووی ئەڵمانیا سەرکەوتن بەدەست بھینێت کار بکات بۆ ھێشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا.
مێرکڵ لە میانەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە شرۆڤەکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوە کردووە پێویستە کاربەدەستانی تورکیا لەسەر سیاسەتە نادیموکراسییەکانیان سەرزەنشت بکرێن.
وەک کاردانەوەیەکیش بەرامبەر رەخنەکانی ئەردۆغان کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو ئەڵمانیا وەک پێویست رووبەڕووی ھەڕەشەی تیرۆر نابێتەوە، مێرکڵ دووپاتی کردۆتەوە حکومەتەکەی ھاوشێوەی سەرجەم وڵاتانی تری ئەوروپا کەمتەرخەمی نەکردووە لە رووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکاندا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق