ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤/١١/٢٠١٦ خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ک) لە سلێمانی، پێشوازیکرد لە وەفدێکی گروپی فرانس عێراق، کە پێکھاتبوو لە بێرنارد کازۆ سەرۆکی گروپی فرانس عێراق و لێپرسراوی مەلەفی عێراق لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، خاتو کریستیان کامێرمان جێگری سەرۆکی گروپەکەو ئەندامی حزبی کۆماری، خاتو نیکۆل دیرۆنتۆن ئەندامی کارای گروپ و ئەندامی باڵای کۆمارییەکان و لویک ڤۆنس راوێژکاری بەشی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی پیران و سکرتێری گروپی فرانس عێراق.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیرو دکتۆر لوئەی جاف نوێنەری (ی.ن.ک)و کونسوڵی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بون، گفتوگۆ کرا لە بارەی گرنگی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانەی کە ناوەندەکانی فەرەنساو عێراق لەلایەک و فەرەنساو ھەرێمی کوردستان لەلایەکی ترەوە پێکەوە دەبەستێت، ئەو رێوشوێنانەش تاوتوێکران کە نێوانی گروپی فرانس عێراق و (ی.ن.ک) زیاتر لێک نزیک دەخاتەوە، لەوبارەیەشەوە سەرۆکی وەفدەکە ئاماژەیکرد بۆ رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە دانانی بناغەی ئەو پەیوەندییانە ھەر لە سەردەمی خەباتی دژی دیکتاتۆری تا دوای راپەرین و سەردەمی حوکمڕانی، دواتریش لە دوای روخانی حوکمی دیکتاتۆری کە بەڕێزیان رۆڵی گرنگی ھەبوو لە پتەوکردنی نێوانی عێراق و فەرەنساو فەرەنساو کوردستان.
خاتو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لای خۆیەوە ستایشی گرنگیدانی حکومەتی فەرەنساو ھێزە سیاسییەکانی کرد بەھەرێمی کوردستان، ھەڵوێستی پشتیوانیکردنی فەرەنساشی بەرز نرخاند لە گەلی کوردستان لە ھەمو قۆناغەکاندا بەتایبەتی لەم کاتەدا کە لە جەنگدایە دژی تێرۆریستانی داعش، داوایکرد بازنەی ئەو ھاریکاریی و کۆمەکانە لە ھەموو ئاستەکاندا فراوانتر بکرێت، ھیوای خۆیشی دەربڕی بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنساو ھەرێمی کوردستان لە ئاستی حکومی و سیاسی و مرۆیی و کلتوریی و ئابورییدا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق