كەركوك: تاوتوێی پێدانی كەرتی نیشتەجێبوون كرا

kirkuknow1kurdish
شاری كەركوك

شاری كەركوك

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ قایمقامییەتی ناوەندی شارەكە تاوتوێی رێكخستنی پێدانی كارتی نیشتەجێبوونیان كرد لە شاری كەركوك.

ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن سێشەممەی رابردوو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو لیژنەی ئاسایش‌و یاسایی كرد بەئامادەبوونی قایمقامی ناوەندی كەركوك.

ئەو كۆبوونەوەیە داوبەدوای ئەو كۆبونەوانە دێت كەسەرۆكایەتی ئەنجومەن ئەنجامی دەدات تاوتوێی رێكخستنی پێدانی كارتی نیشتەجێبون بەهاوڵاتیانی شاری كەركوك كرا تا ئاسانكاری زیاتر بكرێت لەو رێكارانەی دەگیرێتە بەر لەو پڕۆسەیە.



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات