یەکێتی پشتیوانی بۆ “ھەدەپە” دووپاتکردەوە

chalack

نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا، سەردانی بارەگای ناوەندیی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)ی کردو نیگەرانی یەکێتی بۆ دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی ھەدەپە دەربڕی.
بەھرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تورکیا، رۆژی ٢٤-١١-٢٠١٦ سەردانی بارەگای ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)ی لە ئەنقەرە کردو لەگەڵ ھەریەک لە (نەزمی گورو ئایشە بیرگتای”و چەند ئەندامێکی تر کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەھرۆز گەڵاڵی، بەناوی سەرۆک مام جەلال و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتییەوە، نیگەرانی یەکێتی نیشاندا لەبارەی دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی ھەدەپە، ھەروەھا نیگەرانیشی دەربڕی لە دەستگیرکردنی ئەحمەد تورک و گوڵتان کشاناک و تەواوی سەرۆک شارەوانییەکان. جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە یەکێتی ھەمیشە پشتیوانی لە مافی رەوای گەلی کورد کردووە.
نوێنەری یەکێتی لە تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێتی ھەمیشە لە رۆژانی سەخت و دژواردا پشتی لە براکانی نەکردووە، یەکێتی رۆڵی ھەبووە لە ھێنانە کایەی ئاشتی لەنێوان کوردو حکومەتی تورکیادا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات