پەرلەمانی ئەوروپا ھەڵپەساردنی دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا پەسەند کرد

razz

پەرلەمانی ئەوروپا یاداشتێکی پەسەند کرد بۆ ھەڵپەساردنی دانوستانەکانی پەیوەست بە ئەندامبوونی تورکیا لە رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا.
ھاوکات داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا ھەڵپەسێرێت.ھەڵوێستەکەی پەرلەمانی ئەوروپا لەکاردانەوەی پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ و دەستگیرکردنی پەرلەمانتار و سیاسەتمەدارانی کورد دێت کە لەدوای ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی رابردووەوە پەرەیانسەندووە.
پێشتر سەرۆکی کوتلە گەورەکانی پەرلەمانی ئەوروپا جەختیانکردبۆوە لەوەی ناکرێت لەم رەوشەدا درێژە بە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بدرێت.
ھەرچەندە بڕیارەکە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ناچارناکات بە جێبەجێکردنی، بەڵام پێدەچێت کاریگەری نەرێنیی لەسەر پەیوەندییە ناتەپاکانی نێوان تورکیا و ئەوروپا دروست بکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات