دۆناڵد ترامپ ئامادەی وەرگرتنی ڕاپۆرتە نھێنییەکان نیە

razz

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا ئامادە نییە ئەو راپۆرتە نھێنییانە وەربگرێت کە رۆژانە دەزگاکانی ھەواڵگری بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامادە دەکەن.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەدوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی سەرەتای ئەم مانگەوە، ترامپ تەنھا یەک راپۆرتی ھەواڵگری وەرگرتووە و جارێکیش لەگەڵ گەورە شرۆڤەکارەکانی ھەواڵگری وڵاتەکەیدا کۆبۆتەوە، لەبەرامبەریشدا، مایک پێنس-ی جێگری رۆژانە راپۆرتە ھەواڵگرییەکان وەردەگرێت.
ئەم ھەڵوێستەی ترامپ پرسیاری سەبارەت بە ئاستی بایەخدانی سەرۆکی داھاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی و پرسە نێودەوڵەتییەکان لەلای لێپرسراوە ئەمنییەکان دروستکردووە.
بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، تیمەکەی سەرۆکی ھەڵبژێدراوی ئەمریکا کە ئەرکی راپەڕاندنی کارەکانی گواستنەوەی دەسەڵاتی پێسپێردراوە ھۆکاری ھەڵوێستەکەی ترامپیان بۆ سەرقاڵبوونی بە دیاریکردنی ئەندامانی ئیدارەکەی گەڕاندەوە، نەک ئەوەی بایەخ بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی نەدات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات