ڕۆژنامەی”دەیلی مەیلی” بەریتانی بڵاویکردۆتەوە ڤیتامین “D” تاکە چارەسەرە کە پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنی بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین “D” بۆ مرۆڤ مەترسی توشبوون بە خەمۆکۆکی و شێرپەنجەی مەمک و سەرمابوون و ئەنفلۆنزا و ھەوکردنی سنگ و سیەکان لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە، بە شێوازێکی سروشتی لە تیشکی خۆرەوە دەست دەکەوێت،بەڵام لە زستاندا تیشکی خۆر کەمترە،بۆیە پێویستە گرنگی بدرێت بەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین”D” وەکو: ماسی،زەردێنەی ھێلکە،گۆشتی سور،جگەر.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە زۆربەمان مەترسی کەمی ڤیتامین”D”مان لەسەرە بەتایبەتی لەو سێ مانگەی زستاندا.
بەپێی سەرژمێریەک %٢٣ پێگەشتوان،%٢١ بەتەمەنەکان،%٢٢ تازە پێگەشتوان گرفتی کەمی ڤیتامین”D”یان لە خوێندا ھەیە،ھەربۆیە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئامۆژگاری دەدات بە خواردنی حەبی ڤیتامین “D” لە وەرزی پایز و زستاندا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق