نەتەوە یەکگرتوەکان نەوتی سپی بەسەر ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکان دابەشکرد

harem

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، نەوتی سپی بەسەر ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکانی پارێزگای سەڵاحەدین دا دابەشکرد .

لەچوارچێوەی ئەو ھاوکاریانەی پێشکەشی ئاوارەکانی عێراق دەکرێت، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدیندا ، لە ھەریەک لە کەمپەکانی زلوعیە و حردانیەی باشوری پارێزگاکە ، نەوتی سپی بەسەر ژمارەیەک لە خێزانە ئاوارەکاندا دابەشکرد ، کە ھەر خێزانێک دووسەد لیتر نەوتی بەسەردا دابەشکرا ، بە ووتەی لێپرسراوانی رێکخراوەکەش لە داھاتوودا ھاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ خێزانە ئاوارەکانی عێراق فراوانتر دەکرێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات