لەرێی پرۆژەی “پارە بەرامبەر کار”ەوە رێکخراوی (فاو)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ، ھەلی کار بۆ دووسەد ھەزار ھاووڵاتی عێراقی دەڕەخسێنێت .
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیھانی (فاو) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لە ھەنگاوێکدا بۆ بوژاندنەوەی ناوچە کشتوکاڵییەکانی خۆرئاوای موسڵ ، “ھەموو ئەو کەناڵانە دەخرێنەوە کار کە ماوەی دوو ساڵە بەھۆی پەلامارەکانی داعشەوە راگیراون و لە رێی ئەو پرۆژەیەشەوە ھەلی کار بۆ دووسەد ھەزار عێراقیی دابین دەکرێت و ھەروەھا نزیکەی دووسەدو پەنجا ھەزار ھێکتار زەوی کشتوکاڵی لە رۆژئاوای شاری موسڵ دەبوژێندرێنەوە .
بەپێی راگەیەندراوەکەی رێکخراوی فاو ھۆکاری سەرەکی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ھاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی عێراقە تاوەکو بتوانن داھاتی رۆژانەیان دابین بکەن ، زۆربەی ئەو خێزانانەش دەتوانن کار لە پڕۆژەکەدا بکەن کە ماوەی دوو ساڵە بێ کارن ، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەشدراوەبەومەی کە بۆ یەکەمجار رێکخراوەکەکار لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی مین دەکات بۆ پاککردنەوەی ناوچە کشتوکاڵیەکانی دەوروبەری کەناڵەکان لە مین و بۆمبی چێندراو تا جوتیاران بتوانن بە پارێزراوی لە زەویە کشتوکاڵیەکاندا کار بکەن .
لەئێستاشدا رێکخراوی فاو ھەوڵی بەدەستھێنانی بڕی ھەشتاو نۆ ملیۆن دۆلار دەدات بۆ پتەوکردنی تواناکانی لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێر خانی کشتوکاڵی ناوچە زبیانلێکەوتووەکان و پشتگیریکردنی جووتیارانی عێراق .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق