دوابەدوای بڕیاری کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە داوا لە ھاوڵاتیان دەکات بە یەکگرتوویی رووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە، بەبۆنەی ئاھەنگەکانی سەری ساڵ، تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نامەیەکی ئاڕاستەی گەلی بەریتانیا کردووەو تێیدا داوای کردووە لە ئێستاوە کار بۆ پتەوکردنی وڵاتەکەی بکرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و رێوشوێنی پێویست بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپادا بگیرێتەبەر.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ھیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا رێوشوێنی پێویست بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا بگیرێتەبەر، کە بەوتەی ئەو پێدەچێت پڕۆسەی کشانەوەکە، نزیکەی دوو ساڵ بخایەنێت.٢٣ ی مانگی حوزەیرانی رابردوو، ھاوڵاتیانی بەریتانیا لە راپرسییەکدا بڕیاریاندا بە کشانەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپاو دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامی راپرسییەکەش، دەیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.لێدوانەکانی تیریزا مای لەکاتێکدایە، کە لەماوەی رابردووداو بەپێی چەند بەڵگە نامەیەکی نھێنی کە لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی بەریتانیا ستراتیژییەتێکی رون و ئاشکرای لەبارەی کشانەوە لە یەکێتی ئەوروپادا نییەو وەزیرەکانی کابینەکەی تیریزا مەی سەرۆک وەزیران، بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئەم پرسە ھەیەو ئەمەش کاریگەری لەسەر پرۆسەی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت.
مشتومڕی دەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەردەوامی ھەیە، لەلایەک حکومەت فشار دەکات بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دانوستانی دەرچوونی بەریتانیا دەستپێبکەن، لەلایەکیش دادگای باڵای ئەو وڵاتە، ئاشکرای دەکات، چاوخشاندنەوەی بۆ داواکەی حکومەت کردووە، بەڵام تا مانگی یەکی ساڵی داھاتوو ھیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نادات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق