لەماوەی ٦ مانگدا زیاتر لە ١٦٠٠ کەس لە تورکیا دەستگیرکراون

harem

لە دوای ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ئەم ساڵەوە لێپرسراوانی تورکیا چەندین رێوشوێنیان گرتۆتە بەر بۆ بەرتەسک کردنەوەی سنوری ئازادی رادەربرین و گەیشتن بە زانیارییەکان .
لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە لەماوەی تەنھا شەش مانگی رابردوودا ١٦٥٦ کەسی دەستگیر کردووە کە گوایە لە رێی ئنتەرنێتەوە بانگەشەیان بۆ تیرۆر کردووە و ژمارەیەکیش لەو کەسانە بەتۆمەتی سوکایەتی کردن بە لێپرسراوانەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستگیر کراون و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ نزیکەی ١٠ ھەزار کەسی تر بەردەوامە کە رەوانەی داوکاری گشتی کراون، ناوبەناویش حکومەتی تورکیا تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دادەخات بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان نەتوانن وەک پێویست دەستیان بە زانیارییەکان بگات .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات