شەپۆلی باران بارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تا رۆژی ٣ شەممە بەردەوامیی دەبێت ، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاشکراکراوە لە ئەنجامی لاواز بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سور لە ناوچەکەدا رۆژی دوو شەممە لە زۆرێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا ، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێـت و لە سەنتەری پارێزگاکاندا ئەگەری نمە بارانێکی کەم ھەیە، بەپێی پێشبینیەکانی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم ، لە ھەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمدا بەفر دەبارێت، لەبارەی ئاستی باران بارینیش لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، سەرچاوەرەیەک لە بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە پارێزگای ھەولێر ٢٥ ملیمەتر باران باریوە و لە سلێمانی ٢٥.٥ ملیمەتر باران باریوە و لە پارێزگای دھۆکیش بڕی باران بارین گەیشتۆتە ٢٢.٥ ملیمەتر و لە ھەلەبجەش بڕی باران بارین لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابدوودا ١٥ ملیمەتر بووە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق