razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
حکومەتی تورکیا، ئایجان ئازما و عەلی بالین ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە”ی لە شاری سلۆپی سەر بە شرنەخ دەستگیرکرد.
دەستگیرکردنی ” ئازما و بالین” دوای تێپەڕبوونی ھەفتەیەک دێت بەسەر دەستبەسەرکردنیان کە تۆمەتی ئەندامێتییان لە پارتی کرێکارانی کوردستان ئاراستەکراوە.
لەناوچەی “ئاکدەنیز”ی سەر بە مێرسین-یش یوکسەل موتڵو-ی ھاوسەرۆکی شارەوانی، کە سەر بە پارتی ھەرێمە دیموکراتییەکانە لەگەڵ ھاوسەرۆکی مێرسینی ھەدەپە و ١٣ کەسی دیکە دەستگیرکران.
لەلایەکی دیکەشەوە ھەڵمەتی حکومەتی تورکیا بۆ دەستگرتن بەسەر شارەوانییەکانی باکوری کوردستاندا بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەشدا حکومەت دەستی بەسەر شارەوانییەکانی “خیزان، مۆتکی و یۆلالان”ی سەر بە شاری بەدلیسدا گرت و لەبری ھاوسەرۆکی شارەوانییەکانیش، قەیوم بۆ بەڕێوەبردنیان دەستنیشان کرا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق