چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی سیر لە ماوەیەکی کەمدا

razz

لەگەڵ ئەوەی خواردنی سیر سودی تەندروستی بۆ دڵ و بۆریەکانی خوێن ھەیە،ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،نایەڵێت چەوری لە بۆریەکاندا کەڵەکە ببێت،ھەروەھا ڕێگری دەکات لە توشبوون بە زۆر جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن،بەرگری لەش دژی زۆر نەخۆشی زیاددەکات بەتایبەتی ئەنفلۆنزا ھەروەھا ڕێگری دەکات لەلاوازی ئێسک و بۆ پێستیش بەسودە.

لەگەڵ ئەمانەشدا بۆنێکی بێزارکەری ھەیە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی ھەڵمژینی ئەو ئەنزیمەی کە لەسیردایە” کبریتید میسیل ” لەلایەن لەشەوە ھۆکارە بۆ دروستبوونی ئەم بۆنە، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کاریگەری بۆنەکەی دەمێنێتەوە،پزیشکێکی بەریتانی ئامۆژگاری دەدات بە خواردنی چەند گەڵایەک لە بەقدەنوس،یاخود خواردنەوەی چای سەوز ئەویش بە تێکردنی چەند گەڵایەک لە نەعنا یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لەم بۆنە.

بەڵام پزیشکەکە ئاماژەوە بەوە دەکات کە خواردنەوەی کوپێک لە شەربەتی لیمۆ یاخود مزرەمەنیەکان یاخود بنێشت باشترین چارەسەرە لەماوەی چەند خولەکێکدا بۆنەکە ناھێڵێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات