لەچەند رۆژی داھاتوودا تەندەری پرۆژەی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری دەدرێتە کۆمپانیاکان

harem

وابڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا تەندەری پرۆژەی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری لە سلێمانی بدرێت بە کۆمپانیاکان ، وتەبێژی وەزارەتی کارەباش دەڵێت پشتیوانی لەو پرۆژەیە دەکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا.

“سالار حسامەدین” بەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند،لە چەند رۆژی داھاتوودا لە رێگای پارێزگای سلێمانیەوە بانگەواز بۆ دابەشکردنی تەندەر دەکرێت و پرۆپۆزەڵەکان ئامادە دەکرێن ، ھاوکات بە پێی ئەو پلانەی دانراوە سلێمانی دەکرێت بە “٩” زۆنەوە ، چەند زۆنێک دەدرێت بە کۆمپانیایەک و بڕیارە لە ماوەی ٢ مانگدا پرۆژەی دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری جێبەجێبکرێت و بڕی ١٩ ھەزار دیناریش لە ھەر ماڵێک وەردەگیرێت.ھاوکات”محەمەد ئەمین ھەورامی” وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوان پشتیوانی لەو پرۆژەیە دەکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا، چونکە ئەو سیستمە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکات، وتیشی، ئەگەر ئەو پرۆژەیە سەرکەوتوبێت ئەوا لە ساڵی داھاتوودا کار بۆ ئەوەدەکەن لە شارەکانی تری ھەرێم جێبەجێ بکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات