لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٥ ھەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە

harem

دوای رووداوی ژێر ئاو کەوتنی دوو کەشتی کە رۆژی پێنج شەممە بە سەدان کۆچبەرەوە لە دەریای ناوەراستدا ژێر ئاو کەوت و بەھۆیەوە دەیان کۆچبەر گیانیان لەدەستدا ، ژمارەی قوربانیانی کۆچ لە ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ ٥ ھەزار بەرز بۆوە .

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و کۆمسیۆی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری کۆچبەران رایانگەیاند ، ژمارەی قوربانیانی کۆچ لە ٢٠١٦ دا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و لەمانگی کانونی دوەمی ئەمساڵەوە ٥ ھەزار کۆچبەر کە ھەوڵیان داوە بەشێوەیەکی نایاسایی بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن لە دەریای ناوەراستدا گیانیان لەدەستداوە .

لایخۆشیەوە “جوێل میلمان” ووتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی راگەیاندووە دوو روداوەکەی رۆژی پێنج شەممە کە بەھۆیەوە ١٠٠ کۆچبەر گیانیان لە دەستدا ژمارەی قوربانیانی زیاد کردووە و ساڵی ٢٠١٦ ی بە خوێناویترین ساڵ بۆ کۆچبەران وەسف کردووە.

ھاوکات “ویلیام سپیندلەر” ووتەبێژی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری کۆچبەران رایگەیاندووە ، لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی کۆچبەرانەوە ، ساڵی ٢٠١٦ خراپترین ساڵی کۆچبەران بووە لە رووی ژمارەی قوربانیانەوە و ئاشکراشیکردووە بە شێوەیەکی گشتی لەمساڵدا رۆژانە ١٤ کۆچبەر لە دەریادا خنکاون .

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش کە لەبارەی کۆچبەرانەوە بڵاویکردۆتەوە ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٥٨ ھەزار کۆچبەر لە رێی دەریای ناوەراستەوە بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتونەتە وڵاتانی ئەوروپا و داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات