چا یەکێکە لە زۆرترین خواردنەوە باوەکان لە جیھاندا،بەتایبەتی لە وڵاتی چین ڕۆشنبیری ئەم وڵاتە زۆر گرنگی بەخواردنەوەی داوە بەجۆرێک گرانترین چا کە ناوی”Da Hong Pao” لەم وڵاتەیە، نرخی یەک کوپی ١٠ دۆلارە.
یەکێکە لە چا ڕەسەننەکانی وڵاتی چین،ھۆکاری بەرزی نرخەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەگمەنی درەختی ئەم جۆرە چایە کەلە چیای”وویی” ھەیە،گەڵاکەی تەنھا لە بەھاراندا لێدەکرێتەوە یەکێک لە تایبەتمەندیەکای ئەوەیە کە دەتواندرێت بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ بپارێزرێت بێئەوی بۆنەکەی لەدەست بدات،دەتواندرێت لە چارەسەری زۆر نەخۆشیشدا سودی لێوەربگیرێت.
بەھۆی دەگمەنیەکەیەوە ڕێوڕەسمی ئایینی بۆ ئەنجامدەدرێت،نزای بۆ دەکەن بۆ ئەوەی گەڵاکەی گەشە بکات ھەروەھا ئەو شوێنەی کە ئەم چایەی لێیە زۆر بە وردی پاسەوانی دەکرێت لە ترسی ھەر کارەساتێک کە ڕوبدات.
یەکێک لەو کارەساتانەش کە ڕوداوە لە ساڵی ١٨٤٩ بوە کاتێک بەریتانیەکان تۆوی ئەم چایەیان بردوە،ھەوڵیان داوە بە نھێنی لە شوێنێکی دیکە بیڕوێنن.
لەگەڵ ئەوەی زۆر جۆری چای دیکە ھەیە بەڵام ئەم گرنگیەی نیە ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ جۆری درەختەکە و کاریگەری گەڵاکەی.
ئەفسانەیەکی وڵاتی چین لەسەر ئەم جۆرە چایە ھەیە کاتێک ئیمپڕاتۆر (Ming Dynasty) و دایکی توشی نەخۆشیەکی قورس دەبن بەھۆی ئەم چایەوە چارەسەریان بۆ کراوە،ھەر لەبەر ئەمەش بووە ئیمپڕاتۆر دوای چاکبوونەوەی ملپێچێکی سور دەکات بەم چایەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق