مەلا بەختیار: لەچەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبینەوە و تاووتوێی رێککەوتنەکەمان دەکەین

harem

لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان “مەلابەختیار” لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک رایدەگەیەنێت سەرباری ھەموو رەخنەو تێبینیەکانیان بەڵام لەھیچکام لە بڕگە و ماددەکانی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ گۆڕان ئەنجامیانداوە پاشگەز نەبوونەتەوە و پابەندن پێوەی، وتیشی لەچەند رۆژی داھاتوودا وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە تابزانن چ شتێک لەناو رێککەوتنەکەماوە جێبەجێی بکەن.

“مەلابەختیار” نیگەرانیش بوو لەبەشێک لە لێپرسراوانی گۆڕان کە لە راگەیاندنەکانەوە تیر دەھاونە یەکێتی کە رەخنەکانیشیان نا بابەتی و بێ بەڵگەیە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات