ترامپ پێدانی ڤیزە بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سودان و یەمەن ڕادەگرێت

harem

“دۆناڵد ترامپ”ی سەرۆکی ئەمریکا بریاری درووستکردنی دیوارێک بە درێژایی سنوری ئەمریکا و مەکسیکی راگەیاندوو، جێبەجێکردنی پلانەکەشی بە ڕۆژێکی گرنگ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەسفکرد.

لێکۆڵەرەوانی کۆنگرێس و پسپۆڕان لە بواری کۆچدا ڕایانگەیاندووە کە “دۆناڵد ترامپ”ی سەرۆکی ئەمریکا چەند بڕیارێک ئیمزا دەکات سەبارەت بە ڕێگری کردن و دانانی کۆت و بەند لەسەر کۆچ کردن لە سوریا و شەش وڵاتی دیکەی خۆرھەڵاتـی ناوەڕاست و ئەفریقا.

ھاوکات پێدانی ڤیزە بۆ ھاووڵاتـیانی عێراق و ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سودان و یەمەن بە ماوەیەکی کاتیی ڕادەگرێت.

جێی ئاماژەیە، “ترامپ” لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی درووستکردنی دیوارێکی لە سنوری مەکسیک بۆ پاراستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆچکردنی نایاسایی لە ڕێی سنورەکانەوە راگەیاند و تێچووی درووستکردنی ئەو دیوارەشی خستە ئەستۆی وڵاتی مەکسیکەوە ، ھەرچەندە پێشتر و لە وەڵامی بڕیارەکەی “ترامپ”دا حکومەتی مەکسیک ئەو بابەتە بە ھەموو شێوەیەک ڕەتکردەوە.

بەڵام ترامپ سووربوونی خۆی لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکە و ھاوکات گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە کۆچبەران و موسڵمانان بە تایبەت دووپاتکردەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات