razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
دوابەدوای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگای نێوان ( نەفتخانە – خانەقین) لەلایەن کۆمپانیای حاموڕابی کە حکومەتی ناوەندی جێبەجێی دەکات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستان لە گوندی ( زەلاو) ھێرشیان کردووەتە سەر کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە کە سەرقاڵی جێبەجێکردنی کاری پرۆژەکە بوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند ؛ تیرۆرستان پاش ئەوەی بۆمبێکیان تەقاندۆتەوە دواتر ٣ کرێکاری کۆمپانیاکەیان ڕفاندووە ، ھەربەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز, تەقینەوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام زیانی ماددی زۆری بە ئامێرو کەرەستەکانی پرۆژەکە گەیاندووە و ھەموو ئامێرەکانیان تەقاندۆتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق