سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵ و بیبەری شیرین

helin

پرتەقاڵ و بیبەری شیرین مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکەنەوە. توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ کە لەلایەن پسپۆڕانی سەنتەری لێکۆڵینەوە لە پیربوون کە سەر بە زانکۆی “تافتس”ی ئەمریکییە ئاشکرای کردووە کە پرتەقاڵ و بیبەری شیرین ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کە ھۆکاری سەرەکی توشبوون بەو جۆرە شێرپەنجەیە جگەرەکێشانە.

ڕاشایانگەیاندووە کە پێکھاتەی “بیتا کریبتوزانتین” کە ڕەنگی زەرد یاخوود پرتەقاڵی دەدات پرتەقاڵ, و ڕەنگی سور یاخود زەرد دەدات بە بیبەری شیرین, کاریگەری نیکۆتین کەم دەکەنەوە و بەوەش گەشەی گرێی شێرپەنجەیی لە سییەکاندا کەمتر دەبێت.

توێژینەوەکان ڕاشایانگەیاندووە کە ئەو پێکھاتەیە ھاوکار بووە لە کەمکردنەوەی گەشەی گرێی شێرپەنجەیی لە سییەکاندا بە ڕێژەی لە سەدا شەست و سێ.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات