بڕیارە حکومەتی عێراق بەھاوکاری کۆریای باشوور سەرژمێری دانیشتوانەکەی ئەنجام بدات،”سەلمان جومەیلی” وەزیری پلاندانی عێراق رایگەیاند،لەداھاتوویەکی نزیکدا سەرژمێری لەعێراق ئەنجام دەدەین بۆ ئەو مەبەستەش رێکەوتنێک لەگەڵ کۆریای باشور ئیمزادەکەن، بەوتەی جومەیلی،رێککەوتنەکەی نێوان عێراق و کۆریای باشور بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق، چارەیەکی یەکەمی ئەمساڵ ئیمزادەکرێت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە ٣٨ ملیۆن کەس پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ئاشکرایکرد، تێکڕای گەشەکردنی دانیشتوانی عێراق بۆ ٢.٥% دابەزیوە، بەڵام ھێشتا بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا رێژەی گەشەکردن دانیشتووان لە ئاستێکی بەرزدایە، بڕیار بوو ساڵی ٢٠٠٧ سەرژمێری لەعێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی ئەمنی و ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پرۆسەکە دواخرا، بەپێی ئامارەکانیش ساڵی رابردوو ژمارەی دانیشتووان ٣٦ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار کەس بووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق