فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکات، لیژنەکانی تایبەت بەچارەسەرکردنی مووچەو ماددەی “سەدو چل” کارابکرێنەوە.
“ئاڵا تاڵەبانی” سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەرەسمی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کارابکرێتەوەو کارەکانی تەواو بکات و راپۆرتی خۆی ئامادە بکات و رێگا چارەکان دیاری بکات، چونکە ئەوە نزیکەی مانگێکە بودجەی عێراق پەسەند کراوەو چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
“ئاڵا تاڵەبانی” وتیشی، جارێکی تر داوایان کردووە لیژنەی ماددەی “سەدو چل” کارابکرێتەوە، چونکە ساڵانە بودجەیەک بەناوی ماددەی “سەدو چل” بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە تەرخان دەکرا، ھاوکات لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە ھەردوو لیژنەکە کارابکرێتەوەو بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتوو دەستبەکارەکانیان بکەنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق