razz
درێژهی بابهت
لە خۆرئاوای “مەنبەج” چواردە تیرۆریستی داعش کوژران.
تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی “جەب مەخزووم”یان لە باشوری خۆرئاوای مەنبەج و گوندی “تل ھۆدان”یان لە باشوری شاری مەنبەج داوە، شەڕڤانانیش وەڵامی ھەردوو پەلامارەکەیان داوەتەوە و تیرۆریستانی داعشیان تێکشاندووە.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی “فورات نیوز” ماوەی چەند سەعاتێک لە شەڕ لە دژی تیرۆیستان بەردەوام بووە، لە ئەنجامدا “چواردە” تیرۆریستی داعش کوژراون و ژمارەیەکی تریشیان بریندار بوون، ھاوکات تیرۆریستان لە گوندی “تل ھۆدان” تەقەیان لە ھاووڵاتیان کردووە و لە ئەنجامدا دوو ژن و دوو منداڵ کوژراون.
بە پێی سەرچاوە ھەواڵییەکان دوای تێکشکاندنی پەلاماری تیرۆریستان، شەڕڤان لەو دوو گوندە ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی گوندەکەیان دەستپێکردووە، لە ئەنجامدا لاشەی دوو تیرۆریستیش کەوتۆتە دەست شەڕڤانان.
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق