بەپێی راپۆرتێکی ئەنجومەنی نەرویژی بۆ کۆچبەران لە عێراق، نزیکەی حەوت سەدو پەنجا ھەزار لە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعش گەمارۆدراون و لە رەوشێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
بەپێی راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی نەرویژی بۆ کۆچبەران لە عێراق کە وێنەیەکی بۆ کوردسات نیوز نێردراوە، دانیشتوانی بەری راستی موسڵ، روبەڕووی کەمی خۆراک و ئاوو پێداویستی پزیشکی بوونەتەوەو بەھۆیەوە ژیانیان لەمەترسیدایە.
لەلایەن خۆشییەوە، (وۆڵفگانگ گریسمان) سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەڵێت: دانیشتوانی شاری موسڵ بەھۆی گەمارۆی داعش ناتوانن بەئاسانی شارەکە بەرەو ناوچە ئازاد کراوەکانی تر جێبھێڵن و ئەمەش وایکردووە رووبەڕووی مەترسی ببنەوە.
مانگی رابردووش، ئەنجومەنی نەرویژی بۆ کۆچبەران لە عێراق توێژینەوەیەکی لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی موسڵ ئەنجامداو بەپێی توێژینەوەکە، زۆربەی ئاوارەکانی موسڵ، گەشبینن بەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە شاری موسڵ.
ئەنجومەنی نەرویژی بۆ کۆچبەران لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە عێراق کار دەکات و چەندین پڕۆژەی لە پارێزگای ئەنبارو بەغدادو کەرکوک و سلێمانی و ھەولێر و دھۆک، جێبەجێکردووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق