ئەگەر ئەم نیشانانەت ھەبوو ئەوا توشی کەمی ڤیتامین B12 بویت

razz

ئەگەر ئەم نیشانانەت ھەبوو ئەوا توشی کەمی ڤیتامین B12 بویت:

١-ھیلاکی و بیھێزی:

لەکاتی ھەستکردن بە بێھێزی و ھیلاکیدا پێویستە پشکنین بۆ ڕێژەی ڤیتامین B12 ئەنجامبدرێت،چونکە ھیلاکی یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12.

٢-دروستبوونی گرفت لە دەمارەکاندا:

ھەر کاتێک لەش ڤیتامین B12 کەمبوو ئەوا زیان بە دەمارەکان دەگات،کاریگەری لەسەر جوڵەش دروست دەکات.

٣-زیادبوونی لێدانی دڵ:

ڕۆشتنی ئۆکسجین بۆ شانەکان کاری لێدەکرێت،ئەمەش ھۆکارێکە بۆ زیادبوونی لێدانی دڵ.

٤-توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە:

کەمی ئەم ڤیتامینە ھۆکارێکە بۆ زۆر دەردانی Serotonin لە مێشکدا،بەمەش گرفت بۆ دەمارەکان دروست دەبێت و ھۆکارێکە بۆ توشبوون بە لەبیرچونەوە.

٥-قورسی ھەناسەدان:

لەکاتی کەمی B12،ئەو ئۆکسجینەی بۆ شانەکان دەچێت کاری لێدەکرێت،دەبێتە ھۆی قورسبوونی کرداری ھەناسەدان.

٦-دروستبوونی گرفت لە کرداری ھەرسدا:

لەکاتی کەمی ڤیتامین B12 دا،گرفت لەبەردەم ھەڵمژینی مادە خۆراکیەکاندا دروست دەبێت،ھۆکارێکە بۆ گرانی ھەرس.

٧-کرداری بینین کاری لێدەکرێت،دەبێتە ھۆی تەڵغبوون یاخود کەمبوونەوەی توانای بینین.

ئەمانەش کۆمەڵێک خۆراکن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12:

خواردنە دەریایەکان(ماسی سەلەمۆن،تونە)،خواردنی گۆشتی مریشک ، ھێلکە، گۆشتی مانگا ، جگەر،خواردنە سپیایەکان(پەنیر،ماست، ھەروەھا مێوژو کشمیش.)



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات