جەیمس ماتیس: پشێوییەکانی ئیدارەی ترامپ کاریگەری لەسەر سوپای ئەمریکا نییە

razz

“جەیمس ماتیس” وەزیری بەرگری ئەمریکا رەتی دەکاتەوە کە ئەو پشێوییەی لەناو ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکادا ھەیە، کاریگەری ھەبێت لەسەر سوپای ئەو وڵاتە .

لە ھەفتەکانی یەکەمی دەستبەکاربونیدا ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ ڕوبەڕووی چەندین رەخنە و ئاستەنگ بۆوە بە تایبەت دوای دەست لەکارکێشانەوەی “مایکل فلین ” راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئەو گومانانەی کە دروست بوو لەبارەی پەیوەندی لێپرسراوانی کۆشکی سپی بە کرملنەوە ، سەرباری ئەوەش دوای دەرکردنی بریارێکی دژ بە کۆچبەران، ئیدارەکەی ترامپ لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریکا روبەڕووی رەخنەی توند بۆوە .

جەیمس ماتیس لەبارەی ئەو پشێویانەوە وتی کە بەھیچ شێوەیەک سوپای ئەمریکا نەکەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەو پشێویانەوە چونکە ئەرکی سوپا پارێزگاری کردنە لە وڵات لە ھەر بارودۆخێکدا بێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات