چهند زانيارييه ك له سه ر مار

Chnar
‎چەند زانیاریەک لەسەر مار :
‎1_ کەسانی پێگەیشتوو لە مار دەترسن ، واتا یەک لەسەر سێی مرۆڤەکان.
‎2_ لەکۆی (725)جۆری مار (250)جۆریان بەتەواوی کوشندەن.
‎3 _ هەندێک جۆری مار دەتوانێ دووساڵ بەبێ خۆراک بژی.
‎4_ سالانە 100 هەزار کەس بەهۆی پێوەدانی مار گیان لە دەست دەدەن ، کە نیوەیان لە هندستانە
‎5_ هەموو جۆرە مارێکی کوشندە لە ئوستڕالیا بوونی هەیە ،
‎6_ لە نیوزلەندا هیچ جۆرە مارێک لەسەر ووشکانی بوونی نییە.
‎7_ هەندێک مار بەشێوەی دووسەر لەدایک دەبن ، لەکاتێ نانخواردنیش دەیکەن بەشەڕ.
‎8_ ژمارەی پەراسوەکانی مرۆڤ (24) پەراسوە بەلام لەماردا دەگاتە (400)پەراسوو.
‎9_ تاکو ئێستا درێژترین مار (6.97)مەتر بووە .
‎10_ لە ناوچەی تایپین لە چین جۆرە مارێک هەیە بەیەک پێوەدان دەتوانی کەسی 80 ساڵی بکوژێت.
‎11_ مار زۆرجار بەهەڵە بەخۆی وەدەدات و دەبێتە هۆی مرنی خۆی.
‎12_ لەڕاستیدا مار سەما بۆ میوزیک ناکات، بەڵکو بۆ جوڵەکانە.
‎13_ مار بەجیاوازی جۆرەکانی هەتا 25 ساڵ دەژین.
‎14_ مار جگە لە نیوزلەندا و ئێرلەندا و بەستەڵەکی باکووروباشوور
‎لەهەموو شوێنێکی زەوی بوونی هەیە.
‎15_ لە بەڕازیل دوورگەیەک هەیە کە لە هەر مەتر چوارگۆشەیەک پێنج مار هەیە، چونی هاولاتیان بۆ ئەو شوێنە قەدەغەکراوە.


سه‌رچاوه‌چناران

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات