بەپێچەوانەی ئەوەی کە باوە تایبەت بە چا،شارەزایانی خۆراک ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنەوەی سێ بۆ پێنج کوپ ڕۆژانە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڕەگەزی چا، وەک ئاو گرنگی خۆی ھەیە،توێژینەوە جیاوازە بەریتانی و ئەمریکی و ھۆڵندیەکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنەوەی ڕۆژانە لە سودەکانیشی :
١-بەھۆی بوونی (فلافونوید) لە چادا،مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و ھەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٢-ھۆکارێکە بۆ شێداری پێست و لەش،گرنگیەکەی ھێندەی گرنگی خواردنەوەی یەک لیتر ئاوە.
٣-دەبێتەھۆی زیادبوونی بەرگری لەش لە خانماندا،مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە ،بەتایبەتیش شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا کەمدەکاتەوە.
٤-ھەندێک لە جۆری چا ڕێژەیەکی گرنگ لە کافاینی تێدایە،کە لە توانایدا ھەیە چارەسەری کۆمەڵێک نەخۆشی لەیەک کاتدا بکات،وەکو سەرئێشە و قەلەقی.
٥-ئەگەری توشبوونی پێست بە نەخۆش کەمدەکاتەوە، لەشیش ڕزگاردەکات لەو خانە شێرپەنجەیانەی کە ھۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
٦-بەھۆی بوونی دژە ئۆکسیدی(EGCG) لە چادا،بەرگری لە لەش دەکات دژی نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەک.
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق