لە پارێزگای دھۆک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی سیستمی بایۆمەتری ڕێک دەخرێت

razz

ئەمڕۆ سەعات ١١ لە پارێزگای دھۆک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە پرۆژەی سیستمی بایۆمەتری لەو پارێزگایە بەڕێوە دەچێت.

لەوبارەیەوە،پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند؛ کۆنگرەکە تایبەت دەبێت بە درێژکردنەوەی ماوەی ئەو پرۆسەیە بۆ ھاوڵاتیان و ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەروەھا بەشداربوونی پێشمەرگەش لەو سیستمەدا، وتیشی؛ ئۆفیسی دھۆک ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کردووە کە لە ھەفتەی داھاتوودا تیمەکانی ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەبەن ، بنێرنە لای ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگدا بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات