ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکات

chalack

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە دەست کوردسات نیوز کەوتوون، ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکاری لە سیستمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکات.
لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارە لەمانگی داھاتوودا گۆڕانکاری بەرچاو لە سیستمی پاشەکەوتی موچەدا بکرێت و پێداچونەوە بە بڕی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بکرێت.
کوردسات نیوز زانیویەتی، بەپێی پلەو بڕوانامەو موچەی بنەڕەتی، پێداچونەوە بەموچەدا دەکرێت. بەجۆرێک فەرمانبەری مەدەنی موچەی بنەڕەتی و ھاوسەرگیری و منداڵ و بڕوانامەی پێدەدرێت. سەبارەت بەکەرتی سەربازیش، ھێزەکانی پاسەوانی سنور و ئەو پلەدارو سەربازانەی لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەوام دەکەن، موچەکانیان بەرێژەیەک کەمدەکرێتەوە. بەڵام ئەوانەی لەبەرەکانی جەنگدان، موچەکانیان کەمناکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە بڕیاری نوێی پێداچونەوە بە پاشەکەوت، موچەی ھیچ فەرمانبەرێک لە ٣ ملیۆن دینار زیاتر نابێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات