زانیاری.. ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری یەک دۆلاری گۆڕا بۆ ئاھەنگێکی گەورە

chalack

کچ و کوڕێکی کینی لە ڕۆژی خۆشەویستی دا ھاوسەرگیرییان ئەنجامداو ئاھەنگێکی بچوکیان ئەنجامدا کە تێچووەکەی یەک دۆلار بوو، ئەمەش وایکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری ھەبێت.
دواتر خەڵکانێکی زۆر بەدەنگ ئەم دووانەوە ھاتن و بڕی ٣٥ ھەزار دۆلاریان بۆ کۆکرایەوە، بەھۆیەوە ھەردووکیان ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری گەورەیان ئەنجامدا کە تامردن لەبیری نەکەن.
ئاھەنگەکە لە ناوچەیەک ئەنجامدرا کە پێی دەوترێت “Eden Bliss” کە جێگەی ٤٠٠ کەسی تێدا دەبێتەوە.
ویلسن و وان لە کۆتایی مانگی رابردوودا ھاوسەرگیریان ئەنجامداو ھەردوکیان بەجلی ئاسایی خۆیانەوە بەڵێنیان بۆ یەکتر دوپاتکردەوە بەبێ ھیچ ئاھەنگێک.
ویلسن رایگەیاند: لە ڕۆژی ھاوسەرگیرییەکەماندا چوینەوە بۆ ماڵ و نانێکمان خواردو نوستین ھیچ شتێکی تایبەتمان نەکرد.
دواتر ئەم ھەواڵە زیاتر بڵاودەبێتەوەو کۆمپانیایەک مانگی ھەنگوینیان بۆ دابین دەکات لە ھۆتێلێکی ٤ ئەستێرەیی و مانەوەیان بۆماوەی ٥ رۆژ.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات