ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوەو کوردسات نیوزیش ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکات.
بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆببێتەوە بۆ تاووتوێکردنی چەند بابەتێک.
ھەر بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردسات نیوز کەوتوون، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر راپۆرتێکی تایبەت بەداھات و بودجەی خەمڵێنراوی کۆی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن رابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم پێشکەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان لەتەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی سەردانەکانی چەند وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بەسەرۆکایەتی وەزیرەکان بۆ وڵاتانی دەرەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق