ژمارەی کۆچبەران لە ئەمریکاوە بۆ کەنەدا زیادی کردووە

harem

ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مانەوە دەکەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ کەنەدا زیادی کردووە.

ھێزەکانی پۆلیسی کەنەداش لەوبارەیەوە ڕایانگەیاندووە کە بەھۆی زۆربوونی ژمارەی کۆچبەرانەوە، ھێزەکانیان لەسەر سنوری کیبیک زیاد کردووە و ھەروەھا بەرپرسانی سنورەکە سەنتەرێکی کاتییان بۆ کۆچبەران درووست کردووە تاوەکو بتوانن مامەڵە لەگەڵ زۆری ژمارەی ئەو کۆچبەرانەدا بکەن کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەچنە کەنەدا.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەشی داوای پێدانی مافی مانەوە دەکەن لە سنوری نێوان کیبیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان ساڵانی دوو ھەزار و پانزە و دوو ھەزار و شانزەدا زیاتر لە دوو ھێندە زیادی کردووە.

لە مانگی ڕابردووشدا چوار سەد و پەنجا و دوو کەس داواکارییان پێشکەش کردووە، لەکاتێکدا لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کۆچبەرانە تەنھا سەد و سی و حەوت کۆچبەر بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات