ریاڵ مەدرید پارێزگاری لە١٢ یاریزانی دەکات و ئەوانی تر بۆ فرۆشتن

harem

زانیاریەکان ئاشکرایان کردوە ریاڵ مەدرید پارێزگاری لە ١٢ یاریزانی دەکات و یاریزانەکانی تریشی دەخاتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئیکۆدیاریۆی ئیسپانی کە لەسەرچاوەکانیەوە دەستیکەوتوە ریاڵ مەدرید لەھاوینی داھاتوودا گۆڕانکاری لەپێکھاتەکەیدا دەکات، بەجۆرێک دەستبەرداری زۆرێک لە یاریزانەکانی دەبێت و شوێنیان بەگواستنەوەی یاریزانی تر پڕدەکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە زێنەدین زێدانی راھێنەر لیستێکی بەناوی ١٢ یاریزان پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردوەو داوای لێکردون پارێزگاریان لێبکەن، چونکە ئەندامی سەرەکین لە پێکھاتەکەیدا کە دیارترینیان کریسیتیانۆ و بەیڵ و رامۆس و مۆدریچن.

لەھەواڵی رۆژنامەکەدا ھاتوە راھێنەرە فەرەنسیەکە لیستێکی بەناوی ئەو یاریزانانە پێشکەشی یانەکەی کردوە کە لەپلانەکانیدا بۆ وەرزی داھاتوو نین کە دیارترینیان دانیلۆو پیپی و کوێنتراو کیلۆر ناڤاس و ئیسکۆن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات