سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم بۆ کۆچی دوایی (شوعلە عەلی سەعید ) ھاوسەری نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، پرسە نامەیەکی ئاڕاستە کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میھرەبانەوە
برای بەڕێزم کاک نەوشیروان مستەفا
رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی خوشکی بەڕێزمان شوعلە خانم پێگەیشت .
بۆ ئەو خەمە قورسە لە ناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەم و پرسە و ھاوخەمیی قوڵی خۆم ئاڕاستەی یەک بەیەکی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەم.
بەڕاستی شوعلە خان سەرباری سەختی و دژوارییەکانی خەبات، دۆستایەتیی و میوان نەوازیی فەرامۆش نەدەکرد و ھەر خوشکێکی دلسۆز و ھەڤاڵ دۆست و میوان نەواز بووە، بۆیە ھەمیشە جێگەی رێز و تەقدیری ھەڤاڵەکانتان بووە لە ھەمو وێستگەکاندا.
کۆچی ناوەختی ئەم خوشکە بەڕێزەمان ھەمومانی دڵ گران کرد و بەردەوام دڵمان لاتانە.
داوای بەزەیی و سۆزی پەروەردگار بۆ گیانی شوعلە خان دەکەین، سەبوریی و ئۆقرەییش بە ئێوە و کچ و کوڕەکان و دۆستان و خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەرتان ببەخشێت، ئەوە دوایین ناخۆشیی و خەمتان بێت،
ھەر سەرفراز بن .
انا للە و انا الیە راجعون ..
براتان
دکتۆر فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆما ر
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق