لەتیف رەشید پرسەنامەیەک ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکات

harem

دکتۆر لەتیف رەشید راوێژکاری پێشکەوتوی سەرۆک کۆمار، بۆ کۆچی ناوادەی خاتو شوعلە عەلی ھاوسەری نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان پرسە نامەیەکی ئاڕاستەی بەڕێزیان کردوە، ئەمە دەقەکەیەتی :

بە ناوی یەزدانی مەزنەوە

برای خۆشەویستم کاک نەوشیروان مستەفا

رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان

زۆر بە داخ و پەژارەم بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێز مان شوعلە خانی ھاوسەرتان و دایکی نما و چیا و چراخان و خوشکی ھەردو شەھیدی نەمر شێرکۆ و شوان، بۆ ئەو خەمە قورسە پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆم بە ئێوە و یەک بە یەکی ئەندامانی خانەوادەی تێکۆشەرتان و خزمان و دۆستانی خوشکی کۆچکردومان دەگەیەنم .

شوعلە خان خوشکێکی دڵسۆز و میھرەبان و رەفیق دۆست بو ھەمیشە جێگەی رێزمان بوە و پێگەیەکی تایبەتیی ھەبوە لای ھەموان، ماڵئاوایی کردنە ناوادەکەی ھەموانی دڵتەنگ کرد.

داوا لە خوای گەورە دەکەین گیانی شوعلە خان بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات ، سەبوریی و دان بەخۆدا کرتن بە ئێوە و ھەردو بنەماڵەی تێکۆشەرتان و خزمان و دۆستان و ھەڤاڵانتان ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشیی و پەژارەیی بێت .

انا للە و انا الیە راجعون

براتان

لەتیف رەشید



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات