لە جەژنی نەورۆزدا ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ھاتنی گەشتیاران دەکات

razz

لە جەژنی نەورۆزدا ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ھاتنی گەشتیاران دەکات، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمیش رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن رێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بێت و ژمارەی گەشتیار بگاتە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ ھەزار گەشتیار.

“نادر رۆستی” وتەبێژی دەستەی گەشتو گوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە و ساڵانە پلانی تایبەت بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری دادەنێن و لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا ئامادەکارییەکان دەکەن، بۆ جەژنی نەورۆزیش بە دوو شێوە ئامادەکاری کراوە یەکێکیان بۆ سەیرانگاکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێویست دابین بکرێت، ئەوی تریشیان بۆ ئامادەکارییە لە ھۆتێل و ریستۆرانتەکاندا.

“نادر رۆستی” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چاوەڕوان دەکەن ھاتنی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بە رێژەی بەرچاو زیاد بکات، کە ھاتنی گەشتیار لە نێوان ١٥٠ بۆ ٢٠٠ وھەزار گەشتیاردابێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات