گەنمەشامی بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەندرێت کە تامێکی خۆشی ھەیە و ھەرسیشی ئاسانە،لە ڤیتامین و ڕیشاڵ پێکدێت ، کالۆری بە ڕێژەیەکی کەم تێیدایە لە گرنگترین سودەکانیشی:
١-بەھۆی بوونی ڤیتامین H و دژە ئۆکسان تێیدا دەبێتە ھۆی ھێشتنەوەی پێست بە گەنجی،ڕێگری لە نیشانەکانی چونە تەمەن و دەرکەوتنی چرچ و لۆچی دەمووچاو دەگرێت.
٢-گەنمەشامی کارۆتینات و لۆتینی تێدایە ئەم دوو مادەیە کاردەکەن بۆ بەھێزبوونی چاو.
٣- ڕێژەیەکی زۆر لە (Polyphenols) تێدایە کە لە توانیایدایە ڕێگری لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەی بگرێت.
٤-دەوڵەمەندە بە مادەی ڕیشاڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی زیان بەخش کەمدەکاتەوە،کۆلیستڕۆڵی سود بەخش زیاد دەکات بەمەش پارێزگاری تەندروستی دڵ دەکات لە ڕەقەبوونی دەمارەکان و توشبوون بە جەڵدەی دڵ.
٥-ڕێژەیەکی زۆر کانزای تێدایە ھەربۆیە بۆ تەندروستی ئێسک بەسودە،دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی.
٦- ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات،خواردنی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە توشی نەخۆشی شەکرەبوون،دەتواندرێت لە پاڵ بەکارھێنانی چارەسەریەکان سود لە خواردنی گەنمەشامی ببیندرێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە.
٧-بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن،چونکە کالۆری کەمە،ھەربۆیە خواردنی لە نێوان ژەمەکانی خۆراکدا یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات.
٨-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە،یارمەتیدەرە لە چالاکبوونی مێشکدا.
باشتروایە لە ڕێگای مایکرۆوە ئامادە نەکرێت و مادەی ڕەنگاوڕەنگی بۆ بەکارنەھێندرێت،ھەروەھا بڕێکی کەم ڕۆن و خوێی بۆ بەکاربھێندرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق