سەرۆکی تورکیا ھەڕەشە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

harem

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی کردو یەکێتی ئەوروپاش لەو بڕوایەدایە کە تورکیا پابەند بێت بەرێککەوتنەکەوەو بەرژەوەندی خۆی لەناو رێککەوتنەکەدا بپارێزێت.

لەوبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆ شەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی نێوان تورکیاو یەکێتی ئەوروپای کردووە، بۆ رێگریی کردن لەکۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا.

ئەردۆغان لەمیانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە، کە ئەوروپا توانی رێککەوتنی پەیوەست بەکۆچبەران لەبیر بکات، ئەردۆغان یەکێتی ئەوروپای تۆمەتبار کرد بە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانییەوە لەبارەی ئازاد کردنی ھاتووچۆی ھاوڵاتیانی تورک بەبێ ڤیزا بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ھۆڵەنداو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند ئەو توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت بەڵام تورکیای وەک دۆستێک لەدەستدا.

ھاوکات لەگەڵ لێدوانە توندو نیگەرانییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغاندا یەکێتی ئەوروپا لەو بڕوایەدایە کە تورکیا پابەند دەبێت بەرێککەوتنەکەوە، لەوبارەیەوە مارگاریتیس سکیناس وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند یەکێتی ئەوروپا لەو بڕوایەدایە کە تورکیا رێز لەرێککەوتنەکە دەگرێت و پابەند دەبێت بەناوەڕۆکەکەیەوە، وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا وتیشی ئەوان رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکەن و لەبڕوایەشدا کەھەردوولا رێزی لێدەگرن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات