سیمو ھاوھا زیرەکترین نیشانە شکێنی سەدەی ٢٠ بووە، لە جەنگی زستانەی نێوان فینلەنداو روسیا لەساڵی ١٩٣٩، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، لەکاتی جەنگەکاندا لەناو بەفردا خۆی دەشاردەوەو توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمای زۆر نزمی ھەبووە.
ئەم نیشانەشکێنە ماوەی ٣ مانگ لەناو بەفردا خۆی حەشاردا، ٥٠٠ سەربازی روسی لەرێی نیشانەوە کوشتووە، ٢٠٠ سەربازی تریشی بەچەکە رەشاشەکەی کوشتووە.
روسیا بۆی دەرکەوت ئەو کوشتنانە ھەمووی یەک کەس ئەنجامیدەدات، ھەربۆیە نیشانەشکێنێکی تایبەتیان نارد، ئەوەبوو ئەویش کوژرا، دواتر گروپێک نیشانەشکێنیان نارد ئەوانیش سەرجەمیان کوژران.
دواتر تیمێکی تری سەربازی نێردرا بۆ کوشتنی و ھەموو ڕێگایەکیان لە دژی گرتە بەر، ئەوەبوو زیانێکی زۆریان بەرکەوت، بەبێ ئەوەی بتوانن شوێنەکەی دیاری بکەن و بیکوژن.
زیرەکی ئەم نیشانە شکێنە بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە زیرەکانە خۆی لەناو بەفردا حەشار دەداو جلوبەرگی سپی لەبەر دەرکرد، تەنانەت بەفری دەکردە دەمییەوە بۆئەوەی ھەڵمی ھەناسەکەی نەبینرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق