razz
درێژهی بابهت
فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ١٥ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامدا.
فەرماندەیی ناوەندیی ھاوپەیمانان رایگەیاند لە نزیک تەدمور و رەققەی سوریا ٧ ھێرش و لە عێراقیش ٨ ھێرشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە نزیک قائیم و بێجی و موسڵ و تەلەعفەر ئەنجامدا.
لەلایەکی دیکەشەوە ھەزاران دانیشتووی خۆرئاوای موسڵ بەھۆی بەردەوامبوونی شەڕوپێکدانەکانەوە ئاوارە بوون.
بەپێ ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵەوە نزیکەی ٢٢٥ ھەزار کەس ئاوارەبوون لەو ژمارەیەش ١٠٠ ھەزاریان دانیشتووی خۆرئاوای شارەکەن.
مەزەندەش دەکرێت کە نزیکەی ٦٠٠ ھەزار مەدەنی دیکە لەو ناوچانەدا مابن کە تائێستا لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق