لە دوای ئەنجامدانی چاکسازیی لە حکومەتی عێراق خەرجی بەشێک لە وەزارەتەکان زیاد کراوە، بڕیاردەری لیژنەی دارایش دەڵێت، لە کاتی تاوتوێکردنی یاسای یەکخستنی وەزارەتەکاندا ئاشکرابووە کە ھەندێک خەرجی “١٠”قات زیادی کردووە.
“ئەحمەد حاجی رەشید” بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، چاکسازییەکانی حکومەت ئەنجومەنی نوێنەرانی بە ھەڵەدا بردووە، چونکە بەشی دووەمی ئەو دەسەڵاتانەی درابوو بە سەرۆک وەزیران کەمکردنەوەی وەزارەتەکان بوو ، بە مەبەستی نەھێشتنی رۆتین و کەمکردنەوەی یەکە ژمێریاریەکان، بەڵام لەکاتی تاووتوێکردنی یەکخستنی وەزارەتەکان بە تایبەت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی زانست و تەکنۆلۆژیا دەرکەوتووە، ھەندێک خەرجی “١٠” قات زیادی کردووە.
“ئەحمەد حاجی رەشید” ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا لە بری ئەوە خەرجی کەمبکرێتەوە بە پێچەوانەوە خەرجییەکان زیاد کراوە، ھەروەھا لەبری ئەوەی رێژەی گەندەڵی کەم بکرێتەوە ئەوەش بە ھەمان شێوە زیادی کردووە.
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق