کوردانی ئەڵمانیا خۆپیپشاندانێکیان دژی ھەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا رێکخست

helin

ژمارەیەکی زۆر لەکوردانی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان دژی ھەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا لەشاری فرانکفۆرت رێکخست.

لەخۆپیشاندانەکەدا کوردانی ئەڵمانیا “رەجەب تەیب ئەردۆغان”ی سەرۆک کۆماری تورکیایان بەتیرۆریست وەسفکرد و رایانگەیاند ھەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان زیاتر دەکات ئەوەش تورکیا بەرەو دیکتاتۆریی دەبات.

بڕیارە لە ١٦ی مانگی نیسانی داھاتوو، ھاووڵاتیانی تورکیا بەشداری لەراپرسییەک بکەن سەبارەت بە ھەموارکردنەوەی دەستوری وڵاتەکەیان، کەبەھۆیەوە دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان فراوانتر دەبێت، لەبەرامبەریشدا کوردانی ئەوروپا بەدەنگی نەخێر بەشداری لەو ریفراندۆمە دەکەن.

لەناوخۆی تورکیاش ھەریەک لەپارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” و پارتی گەلی کۆماری تورکیا “جەھەپە” ھەڵمەتێکی رەتکردنەوەی ھەموارکردنەوەی دەستوری تورکیایان بۆ راپرسییەکەی مانگی داھاتوودا دەستیپێکردووە.

لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاشەوە ناڕەزایەتیی دژی ھەموارکردنەوەی دەستوری تورکیا ھاتۆتەئاراوە بەجۆرێک دوابەدوای ئەڵمانیاو ھۆڵەندا، حکومەتی نەمساش رێگە بەلێپرسراوانی تورکیا نادات بانگەشە بۆ راپرسی تایبەت بە ھەموارکردنەوەی دەستور لەو وڵاتەدا، بکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات